لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بڵاوکراوه ده‌ریده‌خات، که ئه‌وانه‌ی ئه‌ویندارن و به‌دڵ و
به‌گیان خۆشه‌ویسته‌کانیان خۆشده‌وێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ستی خۆشه‌ویستییان بۆ
که‌سانی دیکه نابێت.
ده‌روونناسانی ئه‌مه‌ریکی به‌سه‌روه‌ری "Gian Gonzaga" له زانکۆی کالیفۆرنیا له لۆس
ئه‌نجلوس داوایان له 60 که‌س کرد، ئه‌وانه‌ی ئه‌وینداربوون و په‌یوه‌ندی

خۆشه‌ویستیان له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زێکی تردا هه‌بوو، به‌شداری ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بکه‌ن.
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا به‌شداربووان داوایان لێ‌کرا به‌سه‌رنجه‌وه ته‌ماشای وێنه‌ی
که‌سێك بکه‌ن. له‌پاشان داویان لێ‌کرا، کورته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤه بنووسن و چۆن
یه‌که‌م ژووان له‌گه‌ڵیدا پێشبینی ده‌که‌ن. دواتر توێژه‌ران به‌شداربووانیان
به‌سه‌ر سێ گروپدا دابه‌شکرد.
به‌شداربووانی گروپی یه‌که‌م داوایان لێ‌کرا چه‌ند دێڕێك له‌سه‌ر ئه‌و ساته بنووسن،
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌کانیان زۆر به‌هێز بووه و هه‌روه‌ها
ئه‌و ساته‌ی هه‌ستیان به‌وه کردووه. هه‌رچی به‌شداربووانی گروپی دووه‌میشه داوایان
لێ‌کرا باس له‌و ساته بکه‌ن، ئه‌وه‌ی پێویستییه‌کی زۆری سێکسیان له‌گه‌ڵ
هاوسه‌ره‌کانیاندا هه‌بووه و هاوکات به‌و شێوه‌یه‌ش بیریان لێکردۆ‌ته‌وه.
به‌شداربووانی گروپی سێیه‌میش وه‌ك کۆنترۆڵ ته‌رخانکران، به‌ڵام هیچ فه‌رمانێکی
نووسینه‌وه‌یان نه‌خرایه ئه‌ستۆ.
توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی ویسترا داوایان له‌به‌شداربووانی
یه‌که‌م کرد، له‌کاتی نووسینه‌وه هیچ بیرێك له‌که‌سی سه‌رنجڕاکێشی وێنه‌ی بینراو
نه‌که‌نه‌وه، له‌کاتێکدا ڕێگا به به‌شداربووانی گروپی دووه‌م ده‌درا، که‌سی
سه‌رنجڕاکێشی ناو وێنه‌ی بینراو بهێنه‌وه یادی خۆیان و داوایان لێده‌کرا هه‌ر
ساتێك وێنه‌ی که‌سی سه‌رنجڕاکێش بێته‌وه یادیان، هێڵ به‌سه‌ر چوارگۆشه‌ی ناو لیستی
وه‌رگیراودا بهێنن.
توێژه‌ران له لاپه‌ڕه‌ی 119ی به‌رگی 29ی گۆڤاری "Evolution and Human Behavior"دا
ده‌نووسن، که ئه‌نجامه‌کان چاوه‌ڕواننه‌کراو که‌وتنه به‌رده‌ست: گروپی دووه‌م سێ
جار زیاتر له گروپی یه‌که‌م چوارگۆشه‌کانی ناو لیسته‌کانیان پڕکردۆته‌وه،
له‌کاتێکدا گروپی سێیه‌م شه‌ش جار زیاتر ئه‌و چوارگۆشه‌یانه‌یان پڕکردۆته‌وه.
به‌شداربووانی گروپی یه‌که‌م سه‌رنجیان بۆ لای که‌سی ناو وێنه‌ی نیشاندراوی پێش
نووسینه‌وه‌ی تێکست ڕانه‌کێشاوه؛ به‌ڵکو تیریان زیاتر له‌سه‌ر وێنه‌کانی مێشکی
خۆیان بووه. هه‌روه‌ها ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریده‌خه‌ن، که که‌سی
سه‌رنجڕاکێش به‌به‌رده‌وام ده‌چێته مێشکی به‌شداربووانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بۆ
چه‌ند ساتێك ئیرۆتیكانه ئه‌ندێشه‌یان بۆ لای ئه‌و که‌سه ڕۆیشتبێت.
له کۆتایی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران ده‌گه‌نه به‌ڵگه‌ی
ئه‌وه‌ی، که له‌ڕێگای خۆشه‌ویستییه‌وه دوو مرۆڤ ده‌توانن په‌یوه‌ندییه‌کی
ڕاسته‌قینه به‌یه‌که‌وه به‌ستن. هه‌ر به‌هۆی خۆشه‌ویستییه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت
تێگه‌یشتنی بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ی هه‌بێت و زۆر به‌شه‌یداوه بڕوانێته ساته‌کان
ده‌رکه‌وتنی که‌سی به‌رامبه‌ری و ته‌ماشاکردنی بزه‌کانی - ئه‌وه‌ش بێگوێدان به کردن
یان نه‌کردنی سێکس له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌دا.
له ڕوانگه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌کرێت مرۆڤ زیاتر تێگه‌یشتنی بۆ ئه‌و
مرۆڤانه هه‌بێت، ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستیان هه‌یه و به‌دڵ و به‌گیان خۆشیان ده‌وێن و
له‌کاتی ده‌ستکه‌وتنی هه‌ل بۆ سێکس له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه خۆیان دوور ده‌خه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Spiegel
+نوسراوه له لایه ن بێوران در چهارشنبه هفتم فروردین 1387 و ساعت
10:12 |